پەیامی کورد ... سێ چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری و زانیاری ئێرانەوە دەست بەر کران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ چوارشەممە ٧ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ سێ چالاکی مەدەنی سەر بە شاری کامیاران بە ناوەکانی " ڕەفیق کاکی ، ئەمجەد سەیفی ، و موحەمەد خاتری " لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئێرانەوە دەست بە سەر کارو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە .
هەر سەبارەت بەم هەواڵە سەرچاوەی هەواڵەکە ڕایگەیاندووە هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی " شائینی " سەر بە ساری کامیاران و لە کاتی دەست بە سەر کردنی " موحەمەد خاتری " لە پێش چاوی بنەمالەکەیدا ، ئازا و ئەشکەنجە کراوە .هەروەها دواتر بۆ شوێنێکی نادیار بردراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەست بە سەر کردن و شوێنەکەیان لە بەر دەست دا نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە