پێگەی هەواڵی رۆژ نیۆز بڵاوی کردەوە کە سالح موسلم، لە سەر داوای حکومەتی توركیا لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکرا.
سالح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم، لە سەر داوای حکومەتی توركیا لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکرا.
سالح موسلم بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا پراگی پایتەختی چیک لەو وڵاتە بوو، ئەمڕۆ پاش ئەوەی لەلایەن دەزگای سیخوڕی میتی توركیاوه بۆ ماوەیەک خرابووە ژێر چاودێرییەوە، لەلایەن پۆلیسی چیکەوە دەستگیرکرا.
هێزەکانی میتی تورک لەو ماوەیەی سالح موسلمیان لە ناو هۆتێلەکەدا خستبووە ژێر چاودێرییەوە، وێنەیان گرتبوو لە میدیا تورکەکاندا بڵاویان کردبووە، هەر بۆیەش پۆلیسی چیک لە دوێنێوە بۆ زیادکردنی ئاسایشی هۆتێلەکە کەوتبووە هەوڵدانەوە.
سالح موسلیم له ساڵى 2003 له سوریا به‌شدارى له دامه‌زراندنى پارتى یه‌كێتى دیموكرات به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه هه‌ڵیده‌بژێرن و دووباره له ساڵى 2012 وه‌ك هاوسه‌رۆك له‌گه‌ڵ ئاسیا عه‌بدوڵا ده‌بن به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه و دواجار له ساڵى 2017 لههاوسهرۆكى ئه‌و حزبه دورده‌كه‌وێته‌وه‌و وه‌ك به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى تەڤ ده‌م به‌رده‌وام ده‌بێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە