سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی کۆچی دوایکرد

سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی کۆچی دوایکرد

دوای ئەوەی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ مانەوەی لەژیاندا ڕەتکردەوە، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی (ئێڵ جی) کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسە هەواڵییەکانی کۆریای باشوور لە زاری بەرپرسانی کۆمپانیای (ئێڵ جی)یەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە (کو بون مو) سەرۆکی کۆمپانیاکە لە تەمەنی (٧٣) ساڵیدا دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانەبووە، کۆچی دوایی کردووە.

(کو بون مو) دوای ئەوەی نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجامدرا و ڕەتیکردووەتەوە کە ئەو چارەسەرانە وەربگرێت کە وای دەکرد لە ژیاندا بمێنێتەوە.

ئاژانسەکان ئاشکرایانکردووە، کە کو بون مو، بۆ ماوەی (٢٠) ساڵ بەڕێوەبەر و سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئێڵ جی بووە کە لە بواری ئەلیکترۆنی و کیمیایی کار دەکات و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ئەودا ڕێژەی قازانجی کۆمپانیاکە زۆر زیادیکردووە، بە شێوەیەک سەرمایەکەی لە ئێستادا زیاتر لە (١٤٨) ملیار دۆلارە لەکاتێکدا لە ساڵی (١٩٩٤) سەرمایەکەی تەنها (٢٠) ملیار دۆلاربووە.

بەپێی وەسێتی (کو بون مو) لە دوای خۆی کوڕەکەی خۆی کە ناوی (کو کوانغ مو)وە سەرۆکایەتی کۆمپانیاکە دەگرێتە دەست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە