پەیامی کورد … سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ڕێکەوتنی ئێران و چین دەربڕی
جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمەریکا ڕایگەیاند، نیگەرانە لەڕێککەوتنە ستراتیژییە گشتگیرەکانى نێوان چین و ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢١، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى ڕاڕاییەکانى لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان چین و ئێران ڕایگەیاند، " دەمێ ساڵە لەسەر ئەو کارە نیگەرانم."
ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، لەسەردانێکى وەزیرى دەرەوەى چین دا بۆ ئێران، ڕێککەوتنێکی ستراتیژیى بازرگانى و سیاسى و ئابورى و کەلتوورى لەنێوان چین و ئێراندا بۆ ماوەى ٢٥ ساڵى داهاتوو واژۆ کرا.
بەپێى ئەو ڕێککەتنە وەبەرهێنانى چین لەو وڵاتەدا دەگاتە ٤٥٠ ملیار دۆلار و ژێرخان و سەرخانى ئێران دەگرێتەوە لەزۆر بواردا بەتایبەت ڕێگا و بان و وزە و پترۆکیمیایى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە