پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی گواستنەوەی بە ئەنقەستی کۆرۆنا لە عەرەبستان لە سێدارە دەدرێن .
لە عەرەبستانی سەعوودی ئەگەر بسەلمێندرێت کەسێک بە ئەقەست هەوڵی ڕاگواستنی ڤیرووسی کۆرۆنای داوە لە سێدارە دەدرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە بەیاننامەی وەزارەتی وولاتی عەرەبستان ، لە یاسای لایەحەی جەزاکاندا کە لەم دواییانە لە پەیوەندی لەگەڵ پرۆتۆکۆڵگەلی بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڤیرووسی کۆرۆنا لە عەرەبستان دەرکراوە ، جەزاگەلێکی قورس بۆ کەسانێک کە بە ئەنقەست هەوڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بدەن لە بەرچاو گیراوە و هەڕەشە هەژمار دەکرێت . لە ئەگەری داواکاری کەسانی پلە یەک و لە ژیان کەسی تاوانبار لە سێدارە دەدرێت .
بە پێی بەیاننامەیک لە وەزارەتی ووڵاتی عەرەبستانەوە ، کەسانێک کە هەوڵی پێشێلکردنی سنوورگەل و یاساگەلی دووری کۆمەڵایەتی دەکەن تاکوو ٥٠٠ هەزار ڕیالی سەعوودی یا خود لانیکەم ٥ ساڵ بەندکردن یا خود هەردووکیان جەزا دەدرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە