سەرچاوەی ڕاستەقینەی ڤیرووسی کۆرۆنا دۆزرایەوە

سەرچاوەی ڕاستەقینەی ڤیرووسی کۆرۆنا دۆزرایەوە

پەیامی کورد     ...   سەرچاوەی ڕاستەقینەی ڤیرووسی کۆرۆنا دۆزرایەوە 

تیمێک لە زانایانی چینی بۆیان ڕوون بووەتەوە کە پڕێنی نایاسایی کە نیشانەی کۆرۆنایە پێشتر لە ڤیرووسگەلێکی دیکەدا کە شەمشەمە کوێرە وەحشییەکانی تووشی ببوون ، بینراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، تیمێک لە زانایانی چینی بۆیان دەرکەوتووە کە پڕێنی نایاسایی کە نیشانەی کۆرۆنایە پێشتر لە ڤیرووسگەلێکی دیکەدا کە شەمشەمە کوێرە وەحشییەکانی تووشی ببوون ، بینراوە .

ئەم دۆزینەوەیە ئەو ناوبانگەی کە " ڤیرووسی کۆرۆنا " لە تاقیگادا بەدی هاتووە ڕەت دەکاتەوە . دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەران کە سەرچاوەی ڕاستەقینەی ڤیرووسی کۆرۆنایە دیاری دەکات لە گۆڤاری Current Biology بڵا کراوەتەوە .

ڤیرووسی کۆرۆنا ی RmYN02 کە لە ٢٢٧ نموونە کۆکراوەتەوە لە پارێزگای یوون یانی چین لە مانگی مەی تاکوو ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ ەوە ناسێندراوە ، نیشان دەدات کە هەندێک لە بەشەکانی ژێنۆمی RmYN02 تاڕادەیەک لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا یەکن . لە بەشێک لە ژێنۆمی هەردوو ڤیرووسی هاوشێوەی تاکوو ٩٧.٢ دەبینرێت بەڵام لە بەشێکی دیکەی وەکوو گەیشتنی ڤیرووس بە سێلوول هیچ هاوشێوەییەک نەبینراوە و ئەمە بەو مانایەیە کە ڤیرووسی کۆرۆنا RmYN02 ناتوانێ وەکوو ڤیرووسی کۆرۆنای ١٩ بگاتە سێلوولەکانی مرڤ و کەسە نەخۆش بکات

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە