پەیامی کورد ... جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی كەندا و جیهان دەكات.
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، جاستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مسوڵمانانی كەندا و جیهان كرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە و هیوای جەژنێكی خۆشی بۆ خواستن.
سەرۆكوەزیرانی كەندا لەو پەیامەیدا جەژن بە دەرفەتێك دەزانێت بۆ بیركردنەوە لە بەشداری گرینگی مسوڵمانان لە درووستكردنی ووڵاتێكی هەمەڕەنگ و بەهێزو گشتگیر بۆ هەموان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە