پەیامی کورد ... سه‌رۆکی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند : ووڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان سه‌ر ده‌که‌وێت.
به پێی ڕاپۆرتێک له غه‌د، حه‌مووده سه‌باغ، سه‌رۆکی پەرلەمانی سووریا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی پەرلەمانه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌ب له ئهوردۆن وتی: له کۆتایدا سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: سووریا به سه‌ر تیرۆریسته‌کاندا زاڵ ده‌بیت. نیگه‌رانی سووریا مه‌بن جون براکانی ئێوه له‌م ووڵاته‌دا له کۆتایدا سه‌ر ده‌که‌ون.
سه‌باغ جه‌ختی کرد: سه‌رکه‌وتن له سووریا دۆخه‌که بۆ ساز بوونی سیستمی جیهانی له‌بارتر ده‌کات و ئه‌م سیستمه نوێیه‌ش له سه‌ر له‌شی سیستەمی تاک ده‌نگی داگیرکاری ساز ده‌بێت. سیستەمی تاک ده‌نگی ئه‌نجامی کاره‌ساتباری بۆ نەتەوەی ئێمه، به تایبه‌ت فه‌له‌ستینییه‌کان بووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به قه‌د خه‌ڵکی سووریا ئه‌وه‌ندی له لایه‌ن جۆره‌ها گرووپی تیرۆریستی هێرش نه‌کراوه‌ته سه‌ری. ئێمه 4 شه‌ڕمان له سووریا له یه‌ک کاتدا دی: شه‌ڕی چه‌کداری، گه‌ماڕۆی ئابووری، شه‌ڕی مێدیایی بۆ خڵه‌تاندنی خه‌ڵک و له کۆتایشدا شه‌ڕی بازه‌رگانه‌کان.
سه‌باغ وتی: که‌وتنی سووریا سه‌ره‌تایه‌ک بۆ که‌وتنی زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان بوو، ئه‌گه‌ر سووریا به سه‌ر دوژمنان‌دا زاڵ نه‌ده‌بوو، چاره‌نووسی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بوو به چی؟ تێچووی خۆڕاگری زۆر له سه‌رسپاردن به بیانییه‌کان که‌متره و شه‌ره‌مه‌زاریشی نییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که هه‌موو دوژمنییه‌کان له دژی دیمەشق به هۆی پێبه‌ند بوونی سووریا به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی قودس و به‌رزاییه‌کانی گوڵانه‌وه بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە