پەیامی کورد … ۶ ساڵە سیستمی ئاگركوژێنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەكار كەوتوە
وەفا شمەری ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سیستمی ئاگركوژێنەوەی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتەیب" لە ساڵی ٢٠١٥وە لەكار كەوتوە و كەمتەرخەمی روداوی ئاگركەوتنەوەكە لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستییە.
وەفا شمەری لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە روداوی كەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە شاری بەغدا باسی لەوەكردوە: ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە پێكهێناوە و دەركەوتوە سیستمی ئاگركوژێنەوەی نەخۆشخانەكە لە ساڵی ٢٠١٥وە كار ناكات.
رونیشیكردوەتەوە: كەمتەرخەمی نەخۆشخانەكان بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی و ئاژانسە چاودێری و پشكنینەكانە، ناكرێت هەمو جارێك رێگە بە روداوی دڵتەزێنی لەو جۆرە بدرێت.
بەهۆی تەقینی بتڵی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب"ی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا لە شاری بەغدا، ٨٢ كەس گیانیان لەدەستدا و ١١٢ تر بریندار بون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە