پەیامی کورد ... سیستەمی پیشەسازی فوولاد " ئاسن "ی ئێران و چەندین وەزارەتخانەی دیکەی ئەو ووڵاتە هاک کران
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەمڕۆ بەرەبەیانی دووشەممە سیستەمی پیشەسازی فوولادی ئێران و وەزارەتی نەوت و وەزارەتی ڕێگەوبان و هێڵی ئاسنین هاک کرا.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٦و نیوی بەرەبەیانی، هەموو سیستەمی پیشەسازی فوولاد و کارەبای ناوخۆی دامەزراوەوەی فوولادی موبارەکی ئیسفەهان بە هۆی هێرشی سایبەری لە کار کەوت و بەرهەمهێنان ڕاوەستا.
لەسەر مۆنیتۆری هاکەکاندا ژمارەی بەیتی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران دانراوە و نووسراوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی دیکەی سایبەری پەیوەندی بەو ژمارەیە بگرن.
گرووپی سایبەری چۆلەکەی دڕ بەرپرساییەتی هێرشەکەی لە دژی پیشەسازی فوولاد لە ئەستۆ گرتووە و هۆکارەکەیان بۆ زێدەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی گەڕاندووەتەوە.
ئەم گرووپە ڕایگەیاندووە: "چۆلەکەی دڕ ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جوونی ساڵی ٢٠٢٢ هێرشی کردووەتە سەر پیشەسازی فوولاد سەربە سوپای پاسداران و بەسیج، کۆمپانیای فوولادی خوزستان و کۆمپانیای فوولادی موبارەکەی ئیسفەهان و کۆمپانیای فوولادی هورمۆزگان.
ئەم گرووپە لە درێژەدا بڵاویان کردووەتەوە: ئەم کۆمپانیایانە سەرەڕای گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لەسەر ئامانجیان و ئەم هێرشە سایبرییە بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی بێ تاوانی ئێرانە و بەرانبەر بە زێدەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە