ڕێکەوتنی واشینتۆن لەگەڵ تاڵیبان ئاشکرا کرا

ڕێکەوتنی واشینتۆن لەگەڵ تاڵیبان ئاشکرا کرا

پەیامی کورد    ...   ڕێکەوتنی واشینتۆن لەگەڵ تاڵیبان ئاشکرا کرا

ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەی واشینتۆن لەگەڵ تاڵیبان ، قەول و بڕیاری ئەمریکا بۆ دەرچوونی کەم کەمە لە ئەفغانستانە

بەرپرسێکی ئاگادار لە ووتووێژێکدا لەگەڵ CNN سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکەی ئەمریکا و تاڵیبان ڕایگەیاند : واشینتۆن قەولی بە سەرۆککۆمار داوە لە دوای واژوو کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم ووڵاتە بکات .

بەرپرسانی ئەمریکا هەروەها ڕایانگەیاندووە : هیچ نییەتێک یان نییە بۆ دەرچوون لە ئەفغانستان و ڕێکەوتننامە لەگەڵ تاڵیبان تەنیا دەرفەت دانە بۆ دەرئەنجامێکی سیاسی .

هەروەها ڕایانگەیاندووە لە حاڵەتێک ئەگەر تاڵیبان بە ڕێکەوتننامەکە پابەند نەبێت ، لە ڕێکەوتننامەکە دەردەچن و سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان تا ڕادەیەکی بەرچاو زیاتر دەکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە