پەیامی کورد... ئەنجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان: 107 گه‌وره بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیركرد
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، 107 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیردەکه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر 381 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه: "دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیردەکەن و دەست بەسەر نزیکەی 381 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەریشدا دەگرن".
له‌باره‌ی جۆر و بڕی ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر نزیکەی 381 کیکۆگرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە 10.596 کیلۆگرام کریستاڵ، 876 گرام هیرۆین، 1,881 کیلۆگرام حەشیش، 177 گرام جامایکا، 71 گرام ماریجوانا، 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کبتاگۆن، 110 شیت حەبی ترامادۆڵ، 8 مەرکانە لە ڕووەکی چاندراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر کە 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆنی تێدا شاردرابووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیراکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و، هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە