توركیا: وەك ڕوسیا و ئەمریكا مافی چوونە ناو سوریامان هەیە

توركیا: وەك ڕوسیا و ئەمریكا مافی چوونە ناو سوریامان هەیە

پەیامی کورد… توركیا: وەك ڕوسیا و ئەمریكا مافی چوونە ناو سوریامان هەیە

وتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا دەڵێت، وڵاتەكەی مافی چوونە ناو سوریای هەیە هاوشێوەی ئەوەی ڕوسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان كردوویانە.

لەمبارەیەوە ئیراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا ڕایگەیاند، چاوەڕێ ناكەن ڕۆژئاوا هێز بۆ ناوچەكە بنێرێت لەپێناو پارێزگاریكردن لە هێزە بەرهەڵسكارەكان لە ئیدلب-ی سوریا.

ڕۆژنامەی دیرشپیگڵ-ی ئەڵمانی لە زاری كاڵن ڕۆژی هەینی ناردنی هێزێكی لەو جۆرەی بە نەگونجاو ناوبرد و رایگەیاند:“لە 2015 و 2016 و 2017 پێشنیاری دروستكردنی ناوچەی ئاراممان كرد، ئەگەر ناوچەی قەدەغەی فڕین لەو ماوەیەدا ڕابگەیەنرایە، ئەو ژمارەیە لە خەڵك ناچارنەدەبوون سوریا جێبهێڵن، ئەو هەلە لەدەستچوو”.

دەربارەی ڕەخنەی وڵاتانی ئەوروپاش لەبارەی بڵاوەپێكردنی هێزی توركیا لە سوریا، ئاشكرای كرد: “پێویستە ئەوان ڕەزامەندبن، ئێمە پێویستە ئەو خەڵكە بهێڵینەوە كە لەژێر دەسەڵاتماندان، 2.5 ملیۆن كەس ناوچەكە جێناهێڵێن بەهۆی بوونی سەربازانی توركیا لە ئیدلب”.

ئەوەشی وتوە:توركیا چاوی نەبڕیوەتە هیچ پارچە زەوییەكی سوریا، بەڵكو ناچاربووە ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر لەبەر ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سورییەكان لە ناوچەكەدا.

ئەوەشی خستۆتەروو كە توركیا سزادراوە لەجیاتی سوپاسكردن، لەبەرئەوەی زیانی بەركەوتووە بەهۆی بوونی (پارتی كرێكارانی كوردستان) لە ناوچەكەدا و دوپاتیشیكردەوە، “مافی شەرعیمان هەیە لە بەرگریكردن لەخۆمان، ئەگەر دانبنرێت بە مافی ڕوسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دەستێوەردان لە سوریادا، ئێمەش هەمان مافمان هەیە”.

شایەنی باسە لە ساڵی 2016ەوە توركیا چوار پرۆسەی سەربازیی لە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بۆسەر پارێزگاكانی حەلەب، ڕەقە، حەسەكە و ئیدلب ئەنجامداوە و هێزەكانیشی لە چەند ناوچەیەك بڵاوەپێكردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە