پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت رەسوول عەلی دەكات

پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت رەسوول عەلی دەكات

پەیامی کورد      ...      پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت رەسوول عەلی دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسوول عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكیتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە د. هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی.

بە گوێرەی ڕاگەێندراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، "‎لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندرووستی و ژیان و گوزەرانی خەڵك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانیان"
ئەوەشخراوەتەرو"سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی خۆجەیی شارەكەی كرد، كە لە ماوەكانی ڕابردوودا لێپرسراوانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكە كردوە و هاوكارێكی باش بوون لە بنبڕكردنی و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كۆڕۆنا لە شارەكە."

هەر بەپێی راگەێندراوەكە،"‎كۆسرەت ڕەسوول عەلی پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی خۆجەیی سلێمانی دووپاتكردەوە و هیوای خواست ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەباشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان."

‎لای خۆشیەوە د. هەڤاڵ ئەبووبەكر سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی كۆسرەت ڕەسوولی كرد و ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە