پەیامی کورد .. وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات
وەفدێکى وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەکات و سێ بابەتى پەیوەست بەناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى عێراق تاوتوێ دەکەن.
بەپێى زانیارییەکان، وەفدەکەەى وەزارەتی پێشمەرگە کە ئەمرۆ سێ شەممە ١٣ی تەشرینی یەکەم سەردانى بەغدا دەکات پێكهاتووە لەلیژنەی باڵای هەماهەنگی سەربازی و ئەمنی، لەبەغدا لەگەڵ لیژنەی باڵاى هەماهەنگى لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارەتى بەرگرى عێراق كۆدەبێتەوە.
تەوەرى سەرەکى گفتوگۆكانیش بریتین لەدامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش لەسنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە