پەیامی کورد ... شەقامێکی شاری لیۆن لە فەڕەنسا ، بە ناوی هەڤرین خەلەف دەکرێت
ڕۆژی ڕابردوو لە مەراسیمێکی شایستەدا شارەوانی شاری لیۆنی فەڕەنسا وەک ڕێزێک بۆ شەهید "هەڤرین" شەقامێکی ئەو شارەی بە ناوی "هەڤرین خەلەف" کرد کە ناوبراو لەلایەن گرووپە جیهادییە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا لە مانگی دەی ساڵی ٢٠١٩ دا بەشێوەیەکی دڕندانە لە گەڵ شۆفێرەکەیدا شەهید کرابوون.
ھەڤرین خەلەف ( Hevrîn Xelef لەدایکبووی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤– مردووی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سیاسەتوان و ئەندازیارێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوو. سکرتێری گشتی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە