شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ئیدانەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر پێشمەرگە دەکەین و رێگەش بە دووباربوونەوەی نادەین

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ئیدانەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر پێشمەرگە دەکەین و رێگەش بە دووباربوونەوەی نادەین

پەیامی کورد … شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ئیدانەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر پێشمەرگە دەکەین و رێگەش بە دووباربوونەوەی نادەین

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەبارەت بە هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزێکی پێشمەرگە لە چیای مەتین لە دەڤەری ئامێدی کە لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەک دیکەش بریندار بوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بە ئەوە داوە "ئەمڕۆ پێنج قارەمان لە هێزەکانی پێشمەرگە شەهید بوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون لە کاتێکدا ئەوان بەرێگاوەبوون بەرەو چیای مەتین و لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بوون لەسەر خاکی نیشتمان ئێمە لەو کاتەدا کە ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، رێگاش نادەین جارێکی دووبارە ببێتەوە و بەمەبەستی گەیشتن بە وردەکارییەکان لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە زوڵمکارییە دەکەین".

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرەخۆشی و پرسەنامە خۆمان ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەکەین داواکارین بەبەر رەحمەتی خوای گەورە بکەون و سەبر و ئارامی بە کەسوکارەکانیان بگات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، هێزی پێشمەرگەی قارەمان بە هێزێکی نیشتیمانی و پاڵپشتییەکی بەهێزی هێزە چەکدارەکان دادەنرێن و قەڵغانی نیشتمانن لە دژی هەر دەستدرێژییەک".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە