پەیامی کورد ... شاندێکی ڤاتیکان بۆ ئامادەکاری هاتنی پاپا فڕانسیس سەردانی نەجەف یان کرد
شاندێکی ڤاتیکان ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ، گەیشتنە نەجەف.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شاندی ڤاتیکان گەیشتونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کە بڕیارە لەنێوان ٥ بۆ ٨ی مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بکات.
ئەوەش هاتوە، شاندەکەی ڤاتیکان لەلایەن عیسا شەمەری، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف پێشوازیان لێکراوە.
هەروەها هاتووە ، ئەم ساندە بە سەرۆکایەتی میتیا لیسکۆفا کە سەرۆکایەتی ئۆسقۆفەکانی لە ئەستۆیە لەگەل نووسینگەی ئایەتۆڵلا سیستانی چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە و دەربارەی سەفەری پاپا و کاتی دیدارکردنەکەی ئەم دوو مەرجەعە دینی یەیان تاوتوێکردووە
سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ماوەی چەندین مانگە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و سەرەڕای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە ناوبراو سەردانی نەجەف بکات لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆببێتەوە و لەو سەردانەدا هەردوولا نامەیەک واژۆ دەکەن کەجەخت لەبرایەتی و پێکەوەژیانی مرۆڤایەتی و ئائینە جیاوازەکان دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە