"شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا لەئاستی عەفرین بێدەنگ بوو"

"شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا لەئاستی عەفرین بێدەنگ بوو"

سیناتۆرێكی دیاری كۆمارییەكانی ئەمریکا ستایشی شەڕڤانان دەكات كە لە پێناو بەرگریكردن لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون، راشیدەگەیەنێت، کە شەرمەزارییە بۆ ئەمریكا بێدەنگ بووە و هیچ هەڵوێستێكی لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر شارەکە نەبووە.

لە تویتێكیدا لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر، (ریچارد بلاك) سیناتۆری كۆمارییەكانی ئەمریكا نووسیویەتی، نزا بۆ ئەو كوردانە دەکەم كە لەپێناو بەرگریكردن لەشاری عەفرین لەدژی رژێمی توركیا كوژران.
بلاك دەشڵێت، هیوام خواستووە کە ئەمریكا هاوكاری كوردەكانی بكردایە، بەڵام نەیكردو بەمەبەست رێگەیدا سوپای توركیا عەفرین داگیربكات بێ ئەوەی هیچ كەسێك بە بۆردومانێكی ئاسمانی یان بە گولەیەك یان تەنانەت بە خۆپێشاندانێكی دیبلۆماتیش پشتیوانی لە كورد بكات.
ئەو سناتۆرەی ئەمریکا جەختیشیکردووەتەوە، کە بەراستی جێگەی شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە