بەوتەی هاوسەرۆکى کانتۆنى عەفرین، هەریەکە لەوڵاتانی روسیا و ئەمریکا و تورکیا دەیانەوێت ڕێککەوتنێکى نوێ لەسەر عەفرین واژۆ بکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى هاوار نیوز کە لەسەر زارى ڕۆنی مێهمت سه‌رۆکی هاوبه‌شی کانتۆنی عه‌فرین بڵاویکردووەتەوە، کە هەریەکە لە روسیا و ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به عه‌فرین ڕێککه‌وتننامه واژوده‌که‌ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هێزه‌کانی یه‌په‌گه هەوڵى چوونه ناوه‌وەی عه‌فرین دەدەن و به‌و بۆنه‌وه له گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ر له‌گه‌ڵ چەکدارانی سوپای ئازاد شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ڕۆنی مێهمت راشیگەیاندووە، کە هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له چوونی یه‌په‌گه بۆ عه‌فرین ڕێگری ده‌که‌ن و باسیان لەوەکردووە که روسیا و ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر عه‌فرین بڕیار وایه ڕێککه‌وتن واژوبکه‌ن، له‌و ڕێککه‌وتنه هێزه ئه‌مریکاییه‌کان و هاوپه‌یمانی دژ به داعش‌یش به‌شداری ده‌که‌ن، بەڵم تائێستا هیچ شتێکی دیکە لەسەر رێکەوتنەکە ئاشگرا نەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە (٢٠)ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆسەر عەفرین دەستپێکرد و دوای (٥٨) ڕۆژ له به‌رگری شەڕڤانان عەفرینى کۆنتڕۆڵکرد، بەوتەی بەرپرسانى باڵای تورکیاش ئامادەنین عەفرین ڕادەستى رژێمی دیمەشقیش بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە