کۆشکی سپی سەبارەت بە ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کۆشکی سپی سەبارەت بە ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد    ...   کۆشکی سپی سەبارەت بە ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کۆشکی سپی  : ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکراین درووست ناکەین چوونکە نامانەوێت لەگەڵ ڕووسیا شەڕ بکەین

کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە لە ئۆکراین ناوچەی دژە فڕین درووست ناکات لەبەر ئەوەی کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ڕوودانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا لە حاڵێکدا کە ئەمریکا داواکاری شەڕێکی لەم شێوەیە نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕووسیا " جێن ساکی " ووتەبێژی کۆشکی سپی شەوی ڕابردوو لە دانیشتنێکی میدیایی دا چەختی کردەوە کە درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ئۆکراین دەبێتە هۆکاری دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە ئەمریکا ئەمەی ناوێت .

ساکی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : واشینتۆن لە سەر ئەم باوەڕەیە کە درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین لە سەر ئاسمانی ئۆکراین پێویستی بەوەیە کە ئەمریکا فڕۆکەگەلی نیزامی ڕووسیا کە لە سەر ئاسمانی ئەم ووڵاتە دەفڕن تێکبشکێنێت و لەناویان ببات .

ووتەبێژی کۆشکی سپی لە بەردەوامیدا پشتڕاستی کردەوە : ئەمە بە مانای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ فێدراسیۆنی ڕووسیا دەبێت و ئەمەش بە تەواوی هەمان ئەو شتەیە کە ئێمە دەمانەوێت خۆمانی لێ بە دوور بگرین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە