بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسلێمانی، لیژنەیان تایبەت بەسەرپێچیكردنی پێشێلكاریەكانی هەڵبژاردن لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن و لیژنه‌كه بۆ هه‌موو پارێزگاكان پێكهێناوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسلێمانی رایگەیاند، "داوا لەهەموو قەوارە سیاسیەكان و كاندیدەكان دەکەین، پابەندی یاسا‌و ڕێنماییەكان بن و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی، پێشوەخت قەدەغەیە.
جەختیشیکردەوە، کە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە سەرپێچی دەكەن رێكاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
وتەکانی هاوڕێ تۆفیق لەکاتێکدایە، کە بریاره (١٢)ی ئایاری مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق، به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنیش، ماوه مانگێكی وه‌ك هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن داناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە