ڕۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى له بابه‌تێكیدا ڕایگه‌یاند، توركیا چه‌كدارانى گروپى تیرۆرستى داعشى پڕچه‌ك كردووه بۆ به‌شدارى كردن له هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر شارى عه‌فرینى كوردنشین.
ڕۆژنامه‌كه له زارى چه‌كدارێكى پێشووى داعشه‌وه ده‌ڵێت "توركیا تێرۆریستانى داعشى پرچه‌ك كردووه و راهێنانى پێكردوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئامانجه‌كانیان دژ به كورده‌كان له عه‌فرین".
چه‌كداره‌كه‌ى پێشووى داعش كه خۆى به ناوى فه‌ره‌ج ناساندووە ڕایگه‌یاندووە "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له عفرین دژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل یه‌په‌گه ده‌جه‌نگن، چه‌كداره‌كانى داعشن".
فه‌ره‌ج ڕاشیگەیاندووە"توركیا ویستى خه‌ڵكى چه‌واشه بكات و وتى له دژى داعش شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا ڕاهێنانى به داعشه‌كان ده‌كرد و ده‌یناردن بۆ عه‌فرین".
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، هه‌ر چه‌نده فه‌ره‌ج وازى له داعش هێناوه به‌ڵام هێشتا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكى ئه‌و گروپه‌دا ماوه و ئێستا له حه‌سه‌كه ده‌ژیت.
ڕۆژنامه‌ى ئیندێپیندنت ده‌ڵێت: زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له ئۆپه‌ڕاسیۆنى (چڵه زه‌یتون) به‌شدارن داعشن و به مه‌به‌ستى پشت ڕاستكردنى قسه‌كه‌یان ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به ڤیدێویهك ده‌كات كه 3 چه‌كدارى توندڕه‌و له نزیك عه‌فرین سروودێكى تایبه‌ت به تیرۆریسته توندڕه‌وه‌كانى تۆرابۆراو چیچان ده‌ڵێنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئیندپێندنت ، له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى سوریاوه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى قوڵى له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه و دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە