سوپای تورکیا ٢ هاووڵاتی بێ تاوانی کورد لە فڕۆکەوە فڕی دەدەنە خوارەوە

سوپای تورکیا ٢ هاووڵاتی بێ تاوانی کورد لە فڕۆکەوە فڕی دەدەنە خوارەوە

پەیامی کورد    ...    سوپای تورکیا ٢ هاووڵاتی بێ تاوانی کورد لە فڕۆکەوە فڕی دەدەنە خوارەوە

لە ناوچەی چاتلاكی سەر بە شاری وان، لە كاتی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا دژی پەكەكە، ٢ هاووڵاتی كورد دەستبەسەر دەکەن کە هەردووکیان خەڵکی گوندن و دەیانخەنە ناو هەلیكۆپتەر و پاشان لە بەرزاییەوە فڕێیان دەدەنە خوارەوە. ئەو ٢ هاووڵاتییەش ناویان" عوسمان شیبان ٥٠ ساڵ " هەروەها " سەروەت تورگووت ٥٧ ساڵ ".

هەردوو هاووڵاتی دوای ئەوەی فڕێ درانە خوارەوە بردرانە نەخۆشخانە و عوسمان شیبان نەخۆشخانەی بەجێهێت، بەڵام سەروەت تاوەكوو ئێستا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیر نییە.

لەسەر ئەو رووداوە نا مرۆڤانەیە، هەدەپە و پارتی دەوا هاتوونەتە دەنگ و داوا لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی توركیا دەكەن، هەڵوێستیان هەبێت و دان بەو تاوانەدا بنێن.

، موستەفا ئینەرئۆغڵو جێگری سەرۆكی پارتی دەوا، كە پێشتر ئەندام پەرلەمانی ئاكەپە بوو، لە تویتەر نووسیویەتی: ”بە گوێرەی راپۆرتی پزیشكی، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە خەڵکی گوندن و پەیوەندییان بە هیچ شتێکەوە نەبووە بەر لەوەی بخرێنە ناو هەلیكۆپتەرەوە ئەشكەنجە دراون و لێیان دراوە، بۆیە دەبێت وەزیری بەرگری و ناوخۆ ووڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە و پێمان بڵێین هێزەكانی توركیا بۆ كارێكی لەو شێوەیەیان كردووە؟“.

بە گوێرەی زانیارییەكان، پێشتر سوپای توركیا لە باكوور چەندین تاوانی قێزەونیان ئەنجام داوە و سەربازەكانیش سزا نەدراون، نمووە لە ٢٠١٧ گەنجێكیان لە ئامەد لە رۆژی نەورۆزدا كوشت. هەروەها لە شەڕی خەندەقیش، سوپای توركیا لە جەزیرە چەندین تاوانی دژی كوردەكان ئەنجامدا و لەوێش هیچ سەربازێك سزا نەدرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە