پەیامی کورد... خالید شوانی بۆ پۆست و پارە خۆی و شارەکەشی فرۆشت
خالید شوانی وەزیری ئیستای داد لە بەغداد و وەزیری پێشووی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دانووستان لەگەڵ بەغداد، بە پێی بەرپرسیارەتییەکەی پێشووی لە هەموو کەس زیاتر شارەزایە کە لەلایەن بەغدادەوە زوڵم و ستەم لە خەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی کەرکووک کراوە.
خالید شوانی کە ئێستا وەزیری دادە لە بەغداد، لە ئاست ئەو زوڵم و زۆرەی بەغداد لە خەڵکی کوردستان و کەرکووکی دەکات بێ دەنگە و تا ئێستا هیچ هەڵوێستیکی نەبووە.
دوای ئەوەی خالید شوانی وەکوو وەزیری داد هەڵبژێردرا، گەندەڵییەکانی دەستی پێ کرد و دەستەی دەستپاکی عێراقیش لەسەر گەندەلی خۆراکی بەندیخانەکانی عێراق دۆسیەی لەسەر کردووەتەو و دادگایی کراوە.
ناوبراو بە هۆی پیشەکەی چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرا زیاتر لە هەموو کەس داکۆکی لە کوردستان و کەرکوکی دڵی کوردستان بکات، بەڵام لە پێناو پۆست و پارەدا، دژی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و خەڵکی زووڵم لێکراوی کەرکووکی داگیرکراو وەستاوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە کاتی کۆبوونەوەکانی هەریمی کوردستان لە بەغدا، هیچ کام لە وەزیرەکانی سەر بە یەکیەتیی داکۆکیان لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و هەر بۆیە خالید شوانی و کەسانی وەکوو ئەو، دەبێ وەکوو خۆفرۆش ناویان بێنین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە