پەیامێکی گرینگی " لیندسی گراهام " بۆ ئەردۆغان "  دەتەوێت" کوردێک بهێنم ڤیدیۆیەکت پیشان بدات کە هێزەکانت چییان کردووە

پەیامێکی گرینگی " لیندسی گراهام " بۆ ئەردۆغان "  دەتەوێت"  کوردێک بهێنم ڤیدیۆیەکت پیشان بدات کە هێزەکانت چییان کردووە

پەیامی کورد    ...    لیندسی گراهام بۆ ئەردۆغان:

 دەتەوێت کوردێک بهێنم ڤیدیۆیەکت پیشان بدات کە هێزەکانت چییان کردووە

سێناتۆری کۆماری نوێنەری کارۆلاینای باشوور، لێندسی گراهام لە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرت لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو سوریا و هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی فۆکس دەڵێت لە میانەی ئەو کۆبونەوەیەی نێوان ترامپ و ئەردۆغان کە ژمارەیەک سێناتۆریش لەوێ بوون ڕەخنە لە ئەردۆغان گیراوە. بە پێی ووتەی یاریدەدەرەکانی سێناتۆر گراهام بە ئەردۆغانی گوتووە " تۆ کارێکت کرد کەس بڕوای نەدەکردڕووبدات، ئەوەیش ئەمەریکاییەکانت یەک دەنگ کرد لە دژی تورکیا".

کەناڵی فۆکس ئەوەشی پشتڕاست کردۆتەوە کە ئەردۆغان ئایپادەکەی دەرکردووەو هەوڵی داوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پرۆپاگەندا پیشانی سێناتۆرەکان بدات کە کوردەکان وەکوو تیرۆریست نیشان بدات. بەڵام لێندسی گراهام ووڵامی داوەتەوەو ووتویەتی " دەتەوێت کوردەکانیش بهێنم ڤیدیۆیەکت نیشان بدەن کە هێزەکانی تۆش چییان کردووە؟"

گراهام دەڵێت بە تایبەتی لەوە توڕە بووە کە ئەردۆغان وەها نیشانی داوە ئەرکی سەرەکی شەڕی داعش لە سەر شانی ئەوان بووە، ئەمەش لە کاتێکدا کە هەمو زیانەکانی شەڕی داعش لە هێزە کوردەییەکان کەوتووە.

سێناتۆر تێد کروزی نوێنەری تێکساس کە ئەوەیش لە کۆبونەوەکە ئامادە بوو لە بەیاننامەیەکی پاش کۆبونەوەکەدا گوتی " لە کاتێکدا هاوپەیمانی ئێمە لەگەڵ تورکیا گرنگە بۆ هێشتنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، بەڵام هێرشەکانی تورکیا دژ بە هاوپەیمانە کوردەکانمان کە مێژوویەکی درێژدەمیان هەیە لە پشتگیری کردن لە ئەمەریکا دژ بە دوژمنەکانمان، بە تەواوەتی مایەی قبوڵ کردن نییە."

هاوکات تورکیا لە ئەمەریکا توڕەیە بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لەو هێزە کورییانە دەکات کە ئەو بە هەڕەشە لێیان دەڕوانێت و هەروها بۆ ئەوەی کە ئامادەش نییە فەتحۆڵڵا گولەنی دانیشتووی ئەمەریکا ڕادەستی تورکیا بکاتەوە کە تورکیا بە ئەنجامدەری سەرەکی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ی دەزانێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە