پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرینگی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریه‌كی له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌مساڵدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، زۆرترین تووشبوو به‌كۆرۆنا تۆماركرا.
له راگه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڵاویكرده‌وه، "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو، زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا به‌راورد به ساڵی رابردو تۆماركراوه، نیشاندهرهكانیش باش نین و پێشبینی هه‌ڵكشانێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا ژماره‌یه‌ك گومانلكراوانی حاله‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنای هيندی ناسراو به دێلتا له كوردستان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وورده‌كاری ئاماری تووشبووان و مردن به‌كۆرۆنا بڵاوبكاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە