ئیسرائیل دژایەتی خۆی لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ووڵاتەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند

ئیسرائیل دژایەتی خۆی لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ووڵاتەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل دژایەتی خۆی لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ووڵاتەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند .

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە لەگەل فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی درووستکراوی ئەمریکا بە ووڵاتی قەتەر یش دژایەتی دەکات 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئیسرائیل بە فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم ، شاراوە و سەرووی پێشکەوتوو ی F-35 بە ووڵاتی قەتەر ناڕازی یەو دژایەتی دەکات .

پێشتر ئیسرائیل دەربارەی هەرجۆرە مامەڵەی ئەم جۆرە چەکانەی ئیسرائیل بە عەرەب بە تایبەتی لە ئاسمان بپارێزێت هەر بەم بۆنەوە پێشکەوتووترین فڕۆکە شەڕکەرەکانی درووستکراوی خۆی بەم وولاتە داوە .

لە لایەکی دیکەوە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داواکاری کڕینی F-35 ە و ئەوی بە یەکێک لە مەرجەکانی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەزانێت .

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە ووڵامیک بەم هەنگاوەی قەتەر لە خستنە ڕووی داواکاری فەرمی بە ئەمریکا بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری F-35ڕایگەیاندووە ئەم ووڵاتە دژبەری هەرجۆرە فڕۆشتنی ئەم جۆرە فڕۆکە شەڕکەرەیە بە دەوحە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە