پەیامی کورد ... ئیسرائیل ڕەزامەندی خۆی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ ی دەربڕی بۆ ئەم ووڵاتە .
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بێنی گانتز وەزیری شەڕی ئەم ووڵاتە لە بەیاننامەیەکەی هاوبەشدا هەواڵی ڕەزامەندی تەل ئەڤیڤ یان سەبارەت بە فڕۆشتنی فرۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف - ٣٥ بە ئیمارات ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زوویی هێزی سەربازی ئیسرائیل بەرفراوان دەکات و باڵابوونی هێزی سەربازی ئەم ووڵاتە بە واتا دەپارێزێت و لەمڕۆوەوە ئیسرائیل دژایەتییەکی لەگەڵ فرۆشتنی ئەم کەلو پەلەی شەڕدا بە ئیمارات نییە
ڕۆژی پینجشەممە دەوڵەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بەیاننامەیەک یان لە ڕاستای پاراستنی باڵایی سەربازی ئەم وولاتە لە ناوچەکە واژوو کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە