پەیامی کورد ... ئاستی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهان بە شیوەیەکی مەترسیدار ڕووی لە زیادبوونە
ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کۆی تووشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن و ٦٥٩ هەزار کەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 28 ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و ٧٢٧ کەس، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ١٤٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٩١٩ هەزار و ٧١٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی تووشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە ٦ ملیۆن و ٦٣٦ هەزار و ٢٤٧ توشبو.
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبوون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی ٣٩٧ هەزار و ٨٠١ تووشبوو، ٣٤٢ هەزار و ٥٣٩ کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لە دەستداوە گەیشتوەتە ٢٢ هەزار و ٩١٣ کەس.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش ژمارەی تووشبوان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ ٥٧٦ هەزار و ٦٩٧ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٩ هەزار و ٧٤٧ کەس گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە