تەقینەوەی مین لە مێهران چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە مێهران چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پەیامی کورد    ...    تەقینەوەی مین لە مێهران چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

دوێنێ هەینی ١٧ی جووڵای ٢٠٢٠، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "هادی ئومیدی، سەلیم تاراس و چراغ عەبدی" بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "مێهدی ئومیدی" بریندار بوو.

فەرمانداری شاری مێهران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو چوار هاووڵاتییە لە ناوچەی کەلات قەندی تووشی ئەو ڕووداوە بوون".

برینداربووی ئەو ڕووداوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی " ئیمام حسێن " لە شاری مێهران کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئەو چوار هاووڵاتییە خەڵکی شارەکی "ئیسلامییە"ی شاری مێهرانن.

شاری مێهران لە ٢٢٨ کیلۆمەتری باشووری شاری ئیلام هەڵکەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە