پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهانی بڕی ٢ میلیۆن دۆلار هاوکاری عێراق دەکات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: لە كۆتایی ئەمساڵدا بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار، هاوكاری پزیشیكیان ڕەوانەی عێراق كردووە.
وائیل حەتاحت سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ڕایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە ناردنی هاوكاری پزیشكی بۆ عێراق.
ڕاشیگەیاند: بە پێی ئامارەكان لە چەند مانگی كۆتایی ئەمساڵدا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار، هاوكاری پزیشكیی هەناردەی عێراق كردووە.
سەرۆكی تیمی فریاگوزاریی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق گوتیشی: دیارترین هاوكارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ عێراق، دابینكردنی ئامێری پشكنینی (پی سی ئاڕ) كە تایبەتە بە دەستنیشانكردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ١٠ ئەمبوڵانسی فریاكەوتن و كەلوپەلی تری تەندروستی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە