پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهانی: لە عێراق رۆژانە زیاتر لە کەسێک خۆی دەکوژێت
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند زیادبوونی رووداوی خۆکوشتن لە عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا نیگەرانییەکی تەندروستییە و ناکرێت چیدی پشتگوێ بخرێت.
تەندروستی جیهانی هۆشداریدەدات و دەڵێت: "ئەگەر بەزووترین کات ئەم هەموو خۆکوشتنە رێگری لێنەکرێت، خەڵکی ئەم وڵاتە قوربانییەکی گەورە دەدەن".
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لە ساڵی 2019دا 590 کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە، 1112 هەوڵی خۆکوشتن دراون، 80٪ی ئەوانەی خۆیان دەکوژن ئافرەتن، بەگوێرەی ئەم ئامارەبێت، لە عێراق لە هەر رۆژێکدا زیاتر لە کەسێک خۆی دەکوژێت و سێ کەسیش هەوڵی خۆکوشتن دەدەن.
ژمارەی هەوڵەکانی خۆکوشتن کە لە 2019دا بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر زۆر زیادیکردووە، لە 2018دا 519 هەوڵی خۆکوشتن هەبوون، لە 2017شدا 422 هەوڵی خۆکوشتن هەبوون.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت: "دەتوانین رێگری بکەین لە هەوڵی خۆکوشتن، بەتایبەتی ئەگەر هۆکارەکانی خۆکوشتن بزانین و بەوەش بزانین کە کێن ئەو کەسانەی بارودۆخ ناچاریان دەکات پەنا بۆ کارێکی واببەن؟".
تەندروستیی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن بە ئەركێکی تەندروستی لەپێشینە ناودەبات، رێکخراوەکە دەڵێت ئامانجمانە رێژەی مردن بەم رووداوانە کەمبکەینەوە.
ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا 800 هەزار کەس خۆیان دەکوژن، لە بەرامبەر هەریەکێک لەو کەیسانە 20 هەوڵی خۆکوشتنیش هەن، لە هەر 40 چرکەیەکیشدا کەسێک خۆی دەکوژێت.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت لەگەڵ دامودەزگا نێوخۆییەکان کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە دژی خۆکوشتن و هەوڵی خۆکوشتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە