کاندیدی لیستەکەی سەدر ئاشکرا کرا

کاندیدی لیستەکەی سەدر ئاشکرا کرا

وتەبێژی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند لیستەکەیان کە ئێستا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بەدلنیایی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
سەلاح عوبێدی لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند، دەمانەوێت حکومەتی داهاتوو تێکنۆکرات بێت و کاندیدیشمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کاندیدەکەشمان عەلی دەوای، پارێزگاری ئێستای میسانە، کە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هەروەها عوبێدی دەڵێ ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران و مەرج نییە ئەوە کاندیدی کۆتایی ئێمە بێت. هاوکات جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی داهاتوو تائیفی و حیزبی نابێت و حکومەتێکی تێکنۆکراتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە