پەیامی کورد ... چاووش ئۆغلۆ سەردانی بەغدا دەکات .
بڕیارە ئەمڕۆ مەولود چاووش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق كۆببێتەوە.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكاندا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود چاووش ئۆغڵو سەردانی عیراق دەكات".
ئاماژە بەوەشكراوە، مەولود چاووش ئۆغڵو بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمییەكان و پرسە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو ووڵات لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆدەبێتەوە، سەردانەكەش تەنها یەك رۆژ دەخاینێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە