سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر ... هەر بەڵێندەرێک پڕۆژە پێڕاسپێدراوەکانی بە کۆتا نەهێنێت لێیان وەردەگیرێتەوە

سەرۆکی بەڵێندەرانی هەولێر  ...   هەر بەڵێندەرێک پڕۆژە پێڕاسپێدراوەکانی بە کۆتا نەهێنێت لێیان وەردەگیرێتەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی ھەولێر ڕایگەیاند : حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی كە بە وەبەرھێنەران دراون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەكرابوون، ھۆشداری داوەتە وەبەرهێنەران و ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، لێیان وەردەگیرێتەوە.

د. سەرۆ دزەیی،  ڕایگەیاند، ئەو ١٠٠ملیۆن دۆلارەی حكوومەت بۆ قەرزی بەڵێندەران خەرجی كردووە، تاوەكو ئێستا دابەش دەكرێت و حكوومەت بەڵێنی داوە دوای ئەوە بڕێكی دیكەی پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، ئەمەش وا دەكات بەڵێندەران دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە، چوونكە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان پێویستیان بە پارە ھەبوو و حكوومەتیش بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەی نەبوو بیانداتەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووری باشە و قەرزەكانیان دەداتەوە.

دزەیی گوتیشی، كۆمەڵێك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و رێگاوبان ھەبوون، كە حكوومەت لەسەر بودجەی خۆی جێبەجێی كردوون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئەوانیش ڕاگیرابوون، بەڵام ئێستا حكوومەت مووڵەتی داوەتە وەبەرھێنەران ئەگەر جێبەجێیان نەكەن، پڕۆژەكانیان لێ وەردەگرنەوە و دەدرێنە كەسانی دیكە تا تەواو بكرێن، چوونكە ناكرێت لەمە زیاتر دوا بخرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەن حكوومەتەوە دروست كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە