بەپەلە ... دەزگای ئێستێخباراتی ئێران بانگهێشتی کەس و کاری ئەو پێشمەرگانە دەکات کە سەر بە حزبە کوردییەکان

بەپەلە ... دەزگای ئێستێخباراتی ئێران بانگهێشتی کەس و کاری ئەو پێشمەرگانە دەکات کە سەر بە حزبە کوردییەکان

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای ئێستێخباراتی شاری مەهەباد ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەمالەی ئەو کەسانەی لە ناو حزبە کوردییەکاندان و پێشمەرگەن بانگ کردوە و داوای لێکردوون دوای کچ و کوڕەکانیاندا کە پێشمەرگەن بیانگەڕێننەوە بۆ ئێران.

بە ووتەی شایەتحاڵێک کە ئاماژەی کردووە : " دەزگای ئێستێخبارات دوای بانگهێشت کردنی کەسەکان پێیانیان ڕاگەیاندوون یان ئەوەیە دەبێت بچن کچ و کوڕەکانتان بهێننەوە ، یان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک بۆتان نییە پەیوەندیتان لەگەڵیان هەبێت."

ئەم کارەی دەزگای ئێستێخباراتی ڕژیم بە مەبەستی خولقاندنی کەش و هەوای ترسە لە ناو خەڵکدا و بەتایبەت ، لە ناو ئەو بنەماڵانەدا کە کوڕ و کچەکانیان پێشمەرگەن. هەروەها بەم شێوەیە دەیانهەوێ لە ڕێگای بنەماڵەکانەوە گوشار بخەنە سەر پێشمەرگەکان و ئەندامانی حیزبەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە