لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی گوندی " نێ " سەر بە شاری مەریوان، هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی ئێران لە شاری مریوان دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر ، هاووڵاتیەک بە ناوی “جەماڵ گرامی” خەڵکی گوندی نێ ، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخبارات هێرش دەکرێتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەست بەسەر کردن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
هەر سەبارەت بەم هەواڵانە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی ئۆکتۆبەر ، ، ٤ هاووڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕژیم. بە ناوەکانی “ﺣەﻣﯿﺪ ﭘەﺭﻭﺍﺯە” “ﺑڕﯾﺎﺭ ﮐﺎﻭە” “ﻣﻮﺣسین ﻓەﺭەﻫﻤەﻧﺪ” “محەممەد پەروازە”دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دەزگای ئێستێخبارات لە شاری سنە ڕاگوێزراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە