شەورای ئەمنییەت دەستی لە سەر "میکانیزمی ماشە"یە

شەورای ئەمنییەت دەستی لە سەر "میکانیزمی ماشە"یە

پەیامی کورد      ...     شەورای ئەمنییەت دەستی لە سەر "میکانیزمی ماشە"یە.

ئەمریکا بۆ گوشارخستنەسەر ڕێژیمی ئیسلامی ئێران مێکانیزمی ماشەی چالاک کردەوە و بڕیارە سەرجەم گەمارۆ ئابوورییەکان دژی تاران پەسند بکرێتەوە.

لە دوای ئەوەیکه هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی تاران بە ئەنجام نەگەیشت، "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا فەرمانی دا کە میکانیزمی ماشە دژی ئەو ڕێژیمە چالاک بکرێتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی، ئێمە دڵنیاین هەموو گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان دژی ئێران جارێکی دیکە وەگەڕ دەخرێتەوە.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە، هەرگیز ئیزن نادەین ڕێژیمی ئێران، گەورەترین پشتیوانی تێرۆریسمی جیهان ئیزنی کڕین و فرۆشتنی چەکی هەبێت.

لە شورای ئەمنییەت گەمارۆ چەک وچۆڵ دژی ڕێژیمی تاران ڤێتۆ کرا و "برایان هۆک" کە ئێستا لە بەشی کاروباری ئێراندا کشاوەتەوە وتبووی، ئەوە داواکاری ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە گەمارۆی چەک وچۆڵ دژی ڕێژیمی تاران درێژ بکرێتەوە چوونکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ووڵاتانی ئەو ناوچەیە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە چالاککردنەوەی میکانیزمی ماشه ناڕەزایەتی دەربڕیوە و وتوویانە ئەمریکا مافی ئەوە نییە کەڵک لەو میکانیزمە وەربگرێت.

بەهاری ساڵی ٩٧ ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرەوە و ئەو ڕێكکەتنەی بە مەترسیدارترین ڕێککەوتن وەسف کرد.

لە دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕەوتی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران قۆناغێکی دیکەی بڕی. هەوڵی ئەمریکا ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران دەست لە پشتیوانی لە تێرۆریزم هەڵبگرێت و وەکوو سیستەمێکی ئاسایی لەگەڵ جیهان کار بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە