پەیامی کورد ... سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین ی لە باشووری کوردستان ئه‌نجامدا كه بریتی بوون لە سه‌نگه‌ر، په‌ناگه، پێگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی کە به‌كار ده‌هێندران.
لە ڕاگەیندراوێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەدا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە له باشووری کوردستان ئه‌نجامدراوه.
هاوکات له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له میانەی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا سه‌نگه‌ر، په‌ناگه، پێگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چەکدارانی " پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە له ناوچه‌كانی گارا، زاپ و ئاڤاشین كردووەته ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە