تویتەر سکاڵا دژی ئیلۆن مەسک تۆماردەکات

تویتەر سکاڵا دژی ئیلۆن مەسک تۆماردەکات

پەیامی کورد... تویتەر سکاڵا دژی ئیلۆن مەسک تۆماردەکات

تیمی پارێزەرانی تویتەر سکاڵای یاساییان دژی ئیلۆن مەسک تۆمارکرد، بەمەبەستی ناچارکردنی بۆ کڕینی تۆڕەکە.

کەناڵی CNN ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە تیمی پارێزەرانی کۆمپانیای تویتەر سکاڵای یاساییان دژی ئیلۆن مەسک تۆمارکردووە، تاوەکو «هەوڵدەن ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی مەسک بکەن، لەهەمانکاتدا ناچاری بکەن تا گرێبەستی کڕینەکە تەواو بکات».

تیمە یاساییەکەی تویتەر لە وەڵامی نامەی پارێزەرەکەی مەسک ڕایانگەیاندووە، هەوڵی مەسک بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە هەڵەیە.

پێشیانوایە، «مەسک خۆی پێشێلی گرێبەستەکەی کردووە و داوای کردووە کە بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکە بکات».

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژی هەینی ڕابردوو پارێزەرەکەی مەسک ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی تویتەر «لە چەند بڕگەیەکی گرێبەستەکە لایانداوە و ئەو داتایانەی نەداوەتە مەسک کە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاماری هەژمارە ساختەکان لە تۆڕەکە بەکاردێت.»

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە