پەیامی کورد ... تورکیا سەبارەت بە تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ یوونان هۆشداری دا .
تورکیا ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی یوونان بۆ پەرەپێدانی سنووری دەریایی خۆی لەوانەیە ببێتە هۆکاری تێکهەڵچوونی سەربازی .
فوئاد ئۆکتای ، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ، هەوڵەکانی یوونان بۆ پەرەپێدان و بەرفراوان کردنی سنووری دەریایی خۆی لە ٦ تاکوو ١٢ مایلی دەریایی ، لەوانەیە بە تێکهەڵچوونی سەربازی کۆتایی پێبێت .
ئۆکتای لە ووتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی " ئاناتۆلی " تورکیا ووتی : ئانکارا هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ پاریگاری کردن لە هەر سانتی مەتر چوارگۆشە لە ئاوەکانی خۆی لە مەدیتەرانە ئەنجام دەدات . ئانکارا هەوڵەکانی یوونان بۆ بەرفراوانکردنی سنووری دەریایی خۆی لە ٦ تاکوو ١٢ مایلی دەریایی جیگای قەبووڵ کردن دانانێت . ئەم هەوڵە لەوانەیە ببێتە هۆکاری تێکهەڵچوونی سەربازی .
ئەو هەورەها ووتی : تاکوو ئێستا ئەورووپا کارکەلی دۆزینەوەی ئەنجام دراوی لە دەریای مەدیتەرانە لەبەرچاو نەدەگرت ، بەڵام هەر کە ناوی تورکیا و دۆزینەوەی زەخیرەی فەلاتی قاڕرەیی تورکیا بێتە بەر باس ، دۆخەکە گۆڕا . یەکیتی ئەورووپا دەستی بە دەربڕینی ناڕەزایەتی جیددی کرد کە بە شیوەی سرووشتی بە بەدیهاتنی بابەتگەلێک کۆتایی پێدێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە