تورکیا/ تەرمی 12 کۆچبەر دۆزرانەوە کە لە سەرما ڕەقبوونەتەوە

تورکیا/ تەرمی 12 کۆچبەر دۆزرانەوە کە لە سەرما ڕەقبوونەتەوە

پەیامی کورد... تورکیا/ تەرمی 12 کۆچبەر دۆزرانەوە کە لە سەرما ڕەقبوونەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، تەرمی 12 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە سەرجەمیان لە سەرما ڕەقبوونەتەوە و پاسەوانانی سنووری یۆنان تۆمەتباردەکەن بە ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە بەبێ جلوبەرگ و هۆکاری ڕەقبوونەوەیان.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا کە وێنەی تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، «لە کۆی 22 کۆچبەر 12یان لەسەرما ڕەقبوونەتەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سنووری یۆنانەوە گەڕێنراونەتەوە تورکیا و سەرجەم جلوبەرگەکانیان لێ سەنراوە و بووەتە هۆی مردنیان».

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو تەرمانە لە ناوچەی ئیبسالا لە سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دۆزراونەتەوە.

نووسینگەی پارێزەری ناوچەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، 11 کۆچبەریان بەتەواوی گیانیان لەدەستداوە و دەرفەتی ڕزگارکردنیان نەبووە، یەکێکیان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام دواتر گیانی لەدەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە