ترامپ ئەم دەرمانە بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا بەکار دەهێنێت

ترامپ ئەم دەرمانە بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا بەکار دەهێنێت

پەیامی کورد    ... ترامپ ئەم دەرمانە بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا بەکار دەهێنێت

ترامپ دەرمانی دژە مالاریا بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا بەکار دەهێنێت

پزیشکی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوودی بەکارهینانی دەرمانی هیدرۆکسی کلۆرۆکین زیاترە لە ڕیسکی ئەگەری ئەو دەرمانە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کۆپیەکی نامەکەی شان کۆنلی پزیشکی چارەسەری ترامپ دا هاتووە کە سوود و قازانجی بەکارهێنانی دەرمانی هیدرۆکسی کلۆرۆکین زیاترە لە ڕیسکی بەکارنەهێنانی . یەکێک لە کارمەندانی دەفتەری سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوو ە . لە دوای هەەندێک باس و ووتووێژی من و ترامپ بەم دەرئەنجامە گەیشتین کە ئەم دەرمانە دەتوانێ زۆر بەسوودتر بێت لەوەی کە زەرەری هەبێت .

دۆناڵد ترامپ ووتبووی کە ئەو دەرمانی هیدرۆکسی کلۆرۆکین و هەروەها تەواوکەری کانزایی زینک بە شێوەی ڕۆژانە بەکار دەهێنێت و هیچ کاریگەرییەکی خراپیشی نەبووە .

جێگای ئاماژەدانە کە ترامپ تەمەنی ٧٣ ساڵە و هەر ڕۆژ سەبارەت بە تووشبوونی بە کۆرۆنا تاقیکاری ئەنجام دەدات و دەڵێت کە لە پزیشکەکەی کۆشکی سپی سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە ڕاوبۆچوونی وەرگرتووە و پزیشکەکەش پێی ووتووە ئەگەر حەز دەکات دەتوانێ بەکاری بهێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە