پەیامی کورد ... ترامپ : کۆرۆنا بەم زووانە لەناو دەچێت و پێویستی بە ماسکی زۆرەملی نییە
سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە بەم زووانە کۆرۆنا لەناو دەچێت و دەربارەی بەکارهێنانی زۆرەملی ماسک کاردانەوەی نیشان دا . ئەم ووتانەی ترامپ لەگەڵ کاردانەوەی تووندی بایدن هاوڕەقیبی دیموکراتەکان بەرەوڕوو بووەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتووێکی تایبەتدا ڕایگەیاند ، لە کۆتایی دا دەبینن کە حەق بە من بوو . دەزانن کە من پێشتریش ووتوومە و ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە کۆرۆنا لە ناو دەچێت و حەق لەگەڵ من دەبێت .
ئەمریکا هێشتاش بە ڕێژەیەکی زۆر جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ ووڵاتانی دیکەی جیهان لە زۆرترین ئاماری تووشبوا و قوربانیانی ڤیرووسی کۆرۆنا تا ئەو ڕادەیەی کە تەەنیا لە یەک ڕۆژی ڕابردوودا ٦٣ هەزار کەس لەم ووڵاتەدا تووشی ئەم ڤیرووسە بوونە ئەمە لە حاڵێکدایە کە نزیکەی ٩٠٠ کەسیش گیانی خۆیان لە دەستداوە .
هەروەها ترامپ لە بەردەوامیدا ووتی : زۆرێک لە تووشبوانی کۆرۆنا لە نێوان گەنجەکانە کە چاک دەبنەوە . ئەم گەنجانە نەخۆشییەکی وەکوو هەڵامەتیان هەیە . نابێ دۆخی ئەوان مەترسیدار ناو ببەین .
هەروەها دەربارەی زۆری ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی ووتی : لە هەندیک لە ووڵاتان تاقیکاری ئەم نەخۆسیە ناکرێ تاکوو ئامارەکانیان بەرز نەبێتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە