باکووری کوردستان/ بڕیاری دەستبەسەر کرانی ١٠١ چالاکی سیاسی دەرچوو

باکووری کوردستان/ بڕیاری دەستبەسەر کرانی ١٠١ چالاکی سیاسی دەرچوو

پەیامی کورد ... باکووری کوردستان/ بڕیاری دەستبەسەر کرانی ١٠١ چالاکی سیاسی دەرچوو

 

دەزگای دادوەری توركیا لە باكوری كوردستان بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ ١٠١ چالاکی سیاسی و مەدەنی باكوری كوردستان دەركرد.

 

بەگوێرەی میدیاكانی باكوری كوردستان لە كۆی ئەو ١٠١ كەسە، كە بەرپرس و ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە و كۆنگرەی كۆمەڵەی دیموكراتی كەجەدە و ژمارەیەك نوسەر و رۆژنامەنوسیشیان تێدایە، تائێستا زیاتر لە ٧٠ كەسیان دەستگیركراون.

 

لە ساڵی ٢٠١٦وە توركیا هەڵمەتی دەستگیركردنی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی كوردی چڕ كردۆتەوە و بە هەزاران چالاكوانی كورد لەوانە هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و سەرۆك شارەوانیەكانی سەر بەو حزبەش دەستگیركراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە