پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ١٩ ئەندامی دیکەی هەدەپە لە باکووری کوردستان
ھێزەكانی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری قەرسی باكووری كوردستان 19 بەڕێوەبەر و ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)یان دەستگیر كرد.
بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە ھەدەپە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج ١ی ئۆکتۆبر، ١٩ ئەندامی هەدەپە دەستبەسەر کراون کە ھەر یەك لە شەڤین ئالاجا ھاوشارەداری قەرس و جەنگیز ئانلی ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە شارەكە لەناو گیراوان دان.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەندام و بەڕێوەبەرانی ھەدەپە بە تۆمەتی ئەندامیێتی لە پەكەكە دەستگیر كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە