پەیامی کورد ... بە پێ بڕیارێکی گرینگ هەر کەسێک ئەم یاسایە جێبەجێ نەکات مۆڵکەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەوەی قەرز و موڵکی حکوومەتی لایە پێویستە بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا دەست بەسەر موڵکەکانییاندا دەگیرێت و سەفەرکردنیشیان لێ قەدەغە دەکرێت.
سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند : "ھەرکەسێک لە ھەرێمی کوردستان قەرزی حکوومەتی لابێت پێویستە بگەڕێنێتەوە و مۆڵەتێکیان پێ درابوو، ئەویش تەواو بووە و ئێستا ئەوەی نەیگەڕاندووەتەوە، دەست بەسەر موڵکیاندا دەگیرێت تا قەرزەکە دەگەڕێننەوە، یاخود لەجیاتی قەرزەکە وەری دەگرن و ئەو ھەنگاوەش دەستی پێ کردووە."
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە ووتیشی: "جگە لەوەش، ئەوەی موڵکی حکوومەتی داگیر کردبێت پێویستە بیگەڕێنێتەوە و ھەموو موڵکەکانی حکوومەت کە ھی گشتین وەریان دەگرنەوە."
هەرکی هەروەها ووتی : "ڕێگەیان پێ نادرێت سەفەری دەرەوەش بکەن تاوەکوو ئەوانەی دۆسیەی قەرز، یان موڵکی حکوومەتیان لایە یەکلایی دەکرێتەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە