سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیتالیا، دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانەی میلان بەهۆی هەوکردنی سیەکانی، دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بوە.

سێن لووسیا رۆنزولی یەکێک لە یاریدەدەرە پلەباڵاکانی بێرلێسکۆنی بە تەلەفزیۆنی RAI ئیتاڵی ڕاگەیاندووە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی بەهۆی هەوکردنی سیەکانی ڕەوانەی نەخۆخشانە کراوە، ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینەکانی دەریخست تووشی کۆرۆنا بوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی میدیای ئیتاڵیا، بێرلێسکۆنی  لەژێر چاودێری وورد دا نیە، بەڵام بۆ لە یەکێک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەی میلان ژووری تایبەتی بۆ جیاکراوەتەوە و دوور لە نەخۆشەکانی دیکە کەرەنتین کراوە.

سەبارەت بەهۆکاری تووشبوونی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالێا، ئاماژە بەوەدراوە، لە هەفتەکانی رابردوودا، دوو لە منداڵە تازە پێگەیشتوەکانی تووشی ڤیرووسی کۆڤید-19بون، هەروەها هاوڕێ کچەکەی کە پێشتر ئەندامی ستافی پێشووی تیمی تۆپی پێ بێرلێسکۆنی بوە و  تەمەنی ٣٠ ساڵە، ڤیرووسی کۆرۆنای تیادا دەستنیشانکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە