پەیامی کورد ... شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ سه‌ردانی به‌غدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەبارەی کێشەی جووتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆ دەکەن.
محیه‌دین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی لیژنه‌ی كشتووكاڵی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا دەکات و ماوه‌ی دوو رۆژ له به‌غدا ده‌مێننه‌وه، لەبارەی کێشەی جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كە له وه‌زیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی و دارایی حكومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و پرسانەش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كه‌ن.
تا دێت کێشەى نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکانى کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان قووڵتر دەبێتەوە، هیچ یەک لە حکومەتى عێراق و هەرێمیش چارەسەرى پێویستیان بۆ کێشەکە پێ نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە